چۆن HDR شێوازی یاریکردنت دەگۆڕێت
شکست بە ڕاوەستانی شاشە و دوژمنەکانت بهێنە لە کاتی یاریکردن لە ماڵەوە.
یاریکردن لە سەرووی لیستی ئەو شتە خۆشانەیە کە لە ماڵەوە ئەنجامی دەدەیت. بەڵام بیهێنە بەرچاوت، تۆ لە لێواری داگیرکردنی جیهانێکی گریمانەدایت کاتێک لەناکاو شاشەکەت دەست دەکات بە ڕاوەستان. وە چاوەکانت ماندوو دەکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە تاریکیدا هەیە. لە کاتی یاریکردندا، تەکنەلۆژیا جیاوازی گەورە دروست دەکات. تەلەفزیۆنی یاریکردنی گونجاو دەتوانێت لە سەر قەنەفەوە بتگوازێتەوە بۆ جیهانێکی تر. لە هاردوێرەوە تا سۆفتوێر، لێرەدا باس لەوە دەکەین چۆن تەلەفزیۆنەکانی HDRـی سامسۆنگ ئەزموونێکی یاریکردنی پڕ خۆشیت پێدەبەخشن و دەڕۆیتە نێو جیهانی یارییەکە.
وێنەی ڕوون و زیندوو بۆ ئەوەی لێت تێک نەچێت کێ هاوڕێیە و دوژمن کێیە
لەناو گرافیکی یارییە دڵخوازەکەت وون بە لەگەڵ وێنەیەک کە لە ژیانی ڕاستەقینە دەچێت. تەلەفزیۆنەکانیHDRڕێژەیەکی زۆری ڕەنگ و کۆنتراستی ڕاستەقینە پێشکەش دەکەن، بەجۆرێک کە هەر دیمەنێک یەکسەر بازدەداتە ناو ژیان. یاریکردن هێندەی تر ورووژێنەرە بە وردەکارییە وردەکان کە بە ڕوونی دیارن، تەنانەت لە سێبەری تاریکیشدا. بەڵام ئەوە تەنها پەیوەست نییە بە ڕەنگی سەرسوڕهێنەرانە. بەشێکی زیاتر لە کردارەکان بە یەکجار لەسەر شاشە چوارچێوە تەنکەکە ببینە، بۆ ئەوەی چاوپۆشی لە هیچ شتێک نەکەیت-یان لەوەش گرنگتر، هیچ کەسێک.
تەلەفزیۆنێک کە لەگەڵ یاری بەردەوام دەبێت
باشترین یاریکردنت نیشان بدە لەگەڵ تەلەفزیۆنی یاریکردن کە لە ئاستی تۆ دابێت. جوڵەی ورد و ناڕوون ببینە، بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرایی وەڵام بدەیتەوە بە کاردانەوەی دەستبەجێ. بەهۆی دواکەوتن لە داخڵبوون و ڕێژەی جوڵەی زۆر خێرا، هەموو کردارێك بە نەرمی و سروشتی دەردەکەوێت، تا دوا وردەکاری. ئێستا دەتوانیت کاتی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانتدا.
یەک گرێدراوی ئاسان و گونجاو
مەهێڵە گرێدراوییە ئاڵۆزەکان یارییەکەت دوابخەن. One Connect Box ڕێگەیەکی ڕێک و پێک و ڕاستەوخۆیە بۆ ئەوەی هەموو کۆنسۆڵەکانی یاری کردنت بە یەکجار بە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت ببەستیتەوە. تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Detection) کۆنسۆڵە یاری گرێدراوەکان دەناسێتەوە، بۆیە دەتوانیت بە ئاسانی بە One Remote Control کۆنتڕۆڵیان بکەیت. کەواتە سەرکەشێ داهاتووتان لەسەر کۆنسۆڵی یاری دڵخوازی خۆت هەڵبژێرە و بە دەست لێدانی دوگمەیەک خۆت بخزێنە ناویەوە.
چێژ لە گشت یارییەکانت وەربگرە بەو شێوەی کە مەبەست بووە
یارییە ئۆنلاینە دڵخوازەکانت لەسەر شاشەی گەورە بە ڕوونییەکی باوەڕپێنەکراو یاری بکە. لەگەڵ تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ دەتوانیت هەر یارییەک بە وردەکارییەکی سەرسوڕهێنەر و ڕەنگێکی زیندوو ببینیت. چوونە ناو ڕێکخستنە هەستیار و گرافیکە سەرنجڕاکێشەکانی یارییەکانی وەکو Red Dead Redemption 2 لە ڕێگەی ڕوونمایەکی بەکوالیتی.
لەگەڵ ئەوەشدا، تایبەتمەندییە تایبەتەکانی یاریکردن کە بە هاوبەشی لەگەڵ Xbox پەرەی پێدراوە، توانای یاریکردنی بێ ڕکابەرت پێدەبەخشن بۆ ئەزموونێکی لەیادنەکراو.*
ئامادەی بۆ ئاستی داهاتوو؟
کۆنتراستی قووڵ و وردەکاری تیژ و گرێدراوی بێ کێشە لە ئاستێکی تردا تاقی بکەوە.
2021 QLED 4K Q80A
2021 QLED 4K Q70A
2021 QLED 4K Q60A
دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە
- *تایبەتمەندی یاری تەلەفزیۆنی کە لەلایەن سامسۆنگ و Xboxـەوە بە هاوبەشی پەرەی پێدراوە تەنها لەسەر مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی Samsung QLED TV بەردەستە.
- ** تەنها لەگەڵ ئامێرە گونجاوەکان.
- *** پێویستە گشت ئامێرەکان لەسەر یەک تۆڕ بن و هێڵی ئینتەرنێت پێویستە.
- **** خزمەتگوزاری زیرەک و GUI (ڕووکاری بەکارهێنەری گرافیک) ڕەنگە بەپێی مۆدێل و ناوچە جیاواز بێت.
- ***** بەردەستبوونی خزمەتگوزاری و ناوەڕۆکی لایەنی سێیەم دەتوانێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆردرێت.
- ****** وێنەکان تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراون. تایبەتمەندییەکانی ڕووکار و دیزاین کە کاریگەرییان لەسەر کارایی بەرهەم نییە، بەبێ ئاگادارکردنەوە دەگۆڕدرێن.
- ******* ناسینەوەی خۆکارانە لە نێوان مۆبایل و تەلەفزیۆن ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی ئامێری مۆبایل. بۆ ئەو ئامێرە مۆبایلانەی کە پاڵپشتی لە ناسینەوەی خۆکارانە ناکەن، ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر مۆبایلەکەت بکەرەوە بۆ دەستپێکردنی ڕێکخستن.