سەرگەرمی

جۆش و خرۆشی یاری لە ماڵەوەیە

ئەزموونی سەیرکردنی تۆپیپێیی خۆت دەوڵەمەند بکە لەگەڵ تەلەفزیۆنی Neo QLED

لە کاتێکدا کە جەماوەرێکی زۆر لە هاندەران هێواش هێواش دەست دەکەن بە پڕکردنەوەی یاریگاکان لەم وەرزەی تۆپی پێدا، ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ چەند یارییەکی سەرنجڕاکێش بە تەلەفزیۆنە 8Kـەکانمان، ئێوەش دەتوانن ئامادەبن.

نوێترین تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ 8K بە دڵنیاییەوە دەتگوازنەوە بۆ یاریگا بۆ ئەو ئەزموونکردنە "زیندوویەی" دیمەنەکان.

یاریگایەکی تەواو

هەست بە ئەزموونێکی تەواو نوقومکەر دەکەیت لە یاریگادا لەگەڵ 8K ڕاستەقینە لەسەر تەلەفزیۆنێکی شاشە گەورە. قووڵی و زیندوویی 8K ڕاستەقینە، ڕوونیی 16 هێندە زیاتر لە Full HD پێشکەش دەکات کە هەموو وردەکارییەکی پەرەیپێدراوە بەشێوەیەک کە پێشتر نموونەی نەبووە. بە بوونی کوالیتی وێنەی ڕوون و درەوشاوە، چێژ و خۆشییەکان زیاتر ڕاستەقینە دەردەکەون لەسەر شاشەیەکی گەورە. ئەوە وەکو دەردانی هۆرمۆنی ئەدریناڵینە بۆ ماوەی 90 خولەک لە یاریگایە بەڵام ڕێک لە ناو ژووری دانیشتنەکەت.

ئۆف-ساید نییە

لەگەڵ تایبەتمەندی گۆشەی بینینی فراوان (Ultra Viewing Angle)، هەموو شوێن دانیشتنەکانی ناو ماڵ وەکو یەک گونجاوە بۆ بینینی شاشاکە، لەگەڵ تایبەتمەندی کەمکردنەوەی درەوشانەوە و بەرزکردنەوەی ڕەنگ بۆ پیشاندانی وێنەیەکی زیندوو. چیتر پێویست ناکات ملت بەرز بکەیتەوە یان خۆت بەسەر لایەکدا بچەمێنیتەوە. گۆشەکە هەرچییەک بێت، هەر لە ژووری دانیشتنەکەتەوە دیمەنێکی تەواوت دەستکەوتووە.

دەنگەکانی یاریگا بەهێزتر دەکرێن
خۆت نوقم بکە لەناو دەنگی شۆڕشگێڕانە. ساوندباڕەکانی سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیای Q-Symphony، دەنگ لە ساوندباڕ و سپیکەری تەلەفزیۆنەکەتەوە لە یەک کاتدا دەژەنن بۆ بەدیهێنانی ئەزموونێکی نایابی دەنگی دەوروبەر.

دەنگی داینامیکی لێدانەکان

“گۆۆۆۆڵ!”ـەکە وا ببیسە وەک ئەوەی ڕێک لەوێ بیت.دەنگی شوێنپێهەڵگرتنی شتەکان . هەموو کردارەکان بە دەنگێک کارا دەبنەوە کە شوێنپێی هەموو جوڵەیەکی سەر شاشەکە هەڵدەگرێت. کاتێک کەسێک بڕیار دەدات پشوویەک بداتەوە و وەڵامی پەیوەندییەک بداتەوە یان بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی شەربەتێک دروست بکات بە ئامیری تێکەڵکەرەوەی نزیکخۆی، بەرزکەرەوەی دەنگی چالاک (Active Voice Amplifier) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی ژاوەژاوەکە نەهێلێت و دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگەکەی زیاتر لە دەنگەکانی دەوروبەرت ببیسترێت. تەکنەلۆژیای دەنگی SpaceFit ژینگەی ژوورەکە شی دەکاتەوە و پاشان دەنگی تەلەفزیۆن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕێت بۆ ڕێکخستنێکی گونجاو. ئێستا دەتوانیت چێژ لە دەنگی ناوازە وەربگریت بەبێ گوێدان بە ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکەت لە کوێ و چۆن دادەنێیت.

باشترینی دوو جیهان

باشترین ڕێگا بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی یارییەکە، ئەوەیە کە لەگەڵ هاوڕێکانت سەیری بکەیت. وە تەنانەت ئەگەر لە هاوڕێکانت دوور بیت، هێشتا دەتوانیت بە (1) .  مەوداکە داگیر بکەیت. بەهۆی هەبوونی تایبەتمەندی فرە بینین، دەتوانیت شاشەکە دابەش بکەیت، و تا 4 ناوەڕۆکی جیاواز بە یەکجار پیشان بدەیت. بیهێنە بەرچاوت کە لەسەر شاشەی سەرەکی چەپ سەیری یارییەکە دەکەیت، لە کاتێکدا پەیوەندییە - ڤیدیۆییەکەت لەگەڵ هاوڕێکەت لەسەر شاشەیەکی بچووکتر پیشاندەدرێت. بینینی تۆمارکردنی گۆڵی تیپە دڵخوازەکەت و باشترین هاوڕێکانت کە ئاهەنگ دەگێڕن لەسەر هەمان شاشەی Neo QLED بە دڵنیاییەوە باشترین شتی داهاتووە.

ئامانجەکانت بۆ تەلەفزیۆن هەموو هاتوونە دی

یاریگاکە بهێنە ماڵەوە لەگەڵ تەلەفزیۆنی Neo QLED.

دواتر ئەم چیرۆکانە بخوێنەوە