کار لەپێناو کەشوهەوا

کار لەپێناو کەشوهەوا

ئێمە هەوڵدەدەین بۆ
دەردانی سفر کاربۆن
بۆ داهاتوویەکی بەردەوام

ئێمە هەوڵدەدەین بۆ
دەردانی سفر کاربۆن
بۆ داهاتوویەکی بەردەوام

گۆڕانی کەشوهەوا پرسێکی چارەنووسسازە و کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە. هەوڵدەدەین بەشداری بکەین لە چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکە لەڕێگەی کەمکردنەوەی دەردانی ڕاستەوخۆی گازی گەرمخانەیی،
بە فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە و پەرەپێدانی بەرهەمەکان بە کارامەیی وزەی بەرز.

کارکردن دژی گۆڕانی کەشوهەوا

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، Samsung Electronics پڕۆژەی جۆراوجۆری کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) ئەنجام دەدات نە تەنها لە شوێنە بازرگانییەکانمان بۆ دەردانی ڕاستەوخۆی گازی گەرمخانەیی بەڵکو لە سەرانسەری زنجیرەی بەهادا، لەوانەش وزە و کاڵاکانی بەکارهێنراو بۆ بەڕێوەبردنی کاروبار و گواستنەوە و دابینکەرەکانمان.

پلانی کارکردنمان

پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ئێمە

  • 01

    دیاریکردنی دیاردە و پرسەکانی گۆڕانی کەشوهەوا

  • 02

    شیکاری هۆکارەکانی کاریگەرییەکان، مەترسییەکان و دەرفەت

    پێوەرەکانی شیکاری مەترسی و دەرفەت : بەرژەوەندی لایەنی بەرژەوەندیدار / ڕەوتی پیشەسازی / کاریگەری بازرگانی / توانای ناوخۆیی / ئەگەری ڕوودان

  • 03

    دانانی ستراتیژییەتی وەڵامدانەوە

  • 04

    جێبەجێکردن و چاودێریکردنی پڕۆژەکان

  • 05

    شیکردنەوەی ئەنجامەکان و پشکنینیان لەبەرامبەر ئامانجەکە

شیکاری مەترسی و دەرفەتەکان

مەترسییەکان و دەرفەتەکانی
گواستنەوە
مەترسی و دەرفەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییە داراییەکانی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییە داراییەکانی دەرفەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا
1. بازرگانیی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) کورتخایەن زیادبوونی تێچوونەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مۆڵەتی دەردانی گازە ژەهراوییەکان و بەهێزترکردنی ڕێساکانی دەردانی پیسکەرەکان * بە ئاماژەکردن بە ڕاپۆرتی ساڵانەی بازرگانی کەمکردنەوەی کڕینی مۆڵەت لە ڕێگەی چالاکییەکانی کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان کەمکردنەوەی هەستیاری نرخ بە بەدەستهێنانی مۆڵەت لە ڕێگەی پڕۆژەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی دەرەوە
2. گرتنەبەری ئەو تەکنەلۆژیایانەی کارامەیی بەرزیان هەیە کورتخایەن زیادکردنی وەبەرهێنان لە ئامرازی بە کارامەیی بەرز، ئامرازی کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان، و ئامرازی دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەکانی ئاو زیادکردنی وەبەرهێنان لە سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کەمکردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و تێچووی وزەی شوێنە بازرگانییەکان دروستکردنی دەرفەتە بازرگانییەکان، وەک: سیستەمی بەڕێوەبردنی وزە
3. گۆڕانکاری لە ڕەفتاری کڕیار مامناوەند زیادبوونی تێچوون بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرهەمی بە کارامەیی بەرز و هۆشیاریی ژینگەیی فرۆشی کەمتری ئەو بەرهەمانەی کە ڕیزبەندی کارامەیی وزەیان کەمە زیادبوونی تێچووی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) بۆ بەرهەمەکانی کارامەیی بەرز و هۆشیاریی ژینگەیی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بە کارامەیی بەرز و هۆشیاری ژینگەیی دەبێتە هۆی زیادبوونی فرۆش و هۆشیاری بڕاند
4. فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە مامناوەند زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وزەی کورتخایەن کەمبوونەوەی فرۆشی B2B (بازرگارنی بۆ بازرگانی) بەهۆی خواستی کڕیاران بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە کەمکردنەوەی تێچووی وزە بە سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە و بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نوێبووەوە
مەترسییە جەستەییەکان
گواستنەوە
مەترسی و دەرفەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییە داراییەکانی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییە داراییەکانی دەرفەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا
5. کارەساتە سرووشتییەکان وەکو: گێژە لووکە و لافاو کورتخایەن زیادبوونی تێچووی وەبەرهێنان بۆ دانانی دامەزراوەی ژینگەیی/سەلامەتی/فریاگوزاری بۆ خۆپاراستن لە کارەساتی سرووشتی زیادبوونی تێچووی نۆژەنکردنەوەی بازرگانی و دەرفەتە بازرگانیە لەدەسچووەکان لە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی سرووشتی کەمبوونەوەی تێچووی بیمە لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە دامەزراوەکانی بەهانەوەهاتنی کارەساتی سرووشتی دەرفەتە بازرگانییە نوێیەکان وەکو دەستپێکردنی تۆڕی نیشتمانی کارەسات و سەلامەتی
6. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانی و تۆزی زەرد درێژخایەن زیادبوونی تێچووی کارپێکردنی شوێنی بازرگانی بەهۆی دانانی ئامێری ساردکردنەوە و گەرمکردنەوە و هتد. زیادبوونی تێچووی وەبەرهێنان بۆ دانانی ئامرازەکانی خۆپاراستن لە پیسبوونی هەوا زیادبوونی فرۆش لە فراوانکردنی بازرگانییەکانی سپلیت و پاککەرەوەی هەوا و وشککەرەوە بە کارامەیی زۆر

کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە

Samsung Electronics گرنگی دەدات بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) و وزەی بەکارهێنراو لە بواری بەرهەمهێنان.
هەموو شوێنێکی بازرگانی پێشبینی دەردانی ساڵانەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دەکات و ئەو پڕۆژانەی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دیاری دەکات کە بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان گونجاون، هەروەها پلانی کەمکردنەوە دادەنێت و جێبەجێی دەکات.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە لە ساڵی 2018، ئێمە سیاسەت و ژێرخانی وزەی نوێبووەوەمان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا لەبەرچاوگرتووە بۆ داڕشتنی پلانی تایبەتی گواستنەوەی وزەی نوێبووەوە و جێبەجێکردنیان بەیەکەوە.

کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکان

ئەنجومەنی ئیکۆ (Eco-Council) لە پسپۆڕانی ژینگە و گروپە ڕاوێژکارییەکانی بەشەکانی ئاستی کارکردن لە Samsung Electronics پێکهاتووە. ئەوان چاودێری تەکنەلۆژیاکانی پاراستنی وزە و ڕەوتی ڕێکخستنی ژینگە دەکەن، و ستراتیژییەت دادەڕێژن بۆ باشترکردنی کارایی وزەی بەرهەمی نوێ بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمدا.

پاڵپشتی دابینکەرانمان بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە

بۆ یارمەتیدانی هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانمان لە کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی و بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوەی زیاتر، Samsung Electronics لە ساڵی 2019 بووە ئەندامی زنجیرەی دابینکردنی CDP، داوای لە ئەو دابینکەرانە کە قەبارەی مامەڵەیان زیاترە لە 80% کرد، ئامانجی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دابنێن. ئێمە ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی پرسیارنامەکانی گۆڕانی کەشوهەوای CDP بۆ دابینکەرانی سەرەکی و چاودێری بەردەوامی دەردانی گازی گەرمخانەیی (GHG) و ئامانجەکانیان پێشکەش دەکەین. هەروەها، ئێمە لە ڕێگەی ئەنجومەنی وزەی نوێبووەوە، زانیاری لەسەر گرتنەخۆی زیاتری وزەی نوێبووەوەی هاوبەش دەکەین و بیر لە ئامرازەکانی هاوکاری دەکەینەوە.
ئەو دابینکەرانەی کە ئامانجەکانی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی (GHG) دادەنێن، هاندانیان پێشکەش دەکرێت. ئێمە پابەندین بە هاوکاری چالاکانە لەگەڵیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئەوەی دابینکەرانی تریش بتوانن بەشداری هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گازی گەرمخانەیی بکەن لە داهاتوودا.