کلیلی گۆڕینی گشتی

کلیلی گۆڕینی گشتی

کلیلی گۆڕینی گشتی

ئەو بەکارهێنەرانەی کێشەی جووڵەیان هەیە دەتوانن بە ئاسانی کۆنترۆڵی ئامێرەکە بکەن بە چەندین کلیلی گۆڕینی جۆراوجۆری ئاسان وەک جووڵەی سەر، ئاماژەی دەم و چاو، و بگۆڕی دەرەکی. کلیلی گۆڕینی گشتی ڕێگەت پێدەدات چەند دەستلێدانێک یان ئاماژەیەک تەرخان بکەیت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەندێک کردارێکی دیاریکراو لەسەر مۆبایلەکەت

کلیلی گۆڕین

3 جۆر کلیلی گۆڕین هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. دەتوانیت چەندین کلیلی گۆڕین زیاد بکەیت بۆ دەستنیشان کردنی هەندێک کردار دیاریکراو بۆ کۆنترۆڵکردنی مۆبایلەکەت.

  • · شاشە

    پەنجە بنێ بە شاشەکە (وەک کلیلی گۆڕین کاردەکات)

  • · کامێڕا

    کامێڕای پێشەوە بەکاربهێنە (توانای پاڵپشتیکردن لە شەش کلیلی گۆڕینی هەیە: دەم بکەرەوە، چاوەکانت بتروکێنە و سەرت بۆ چەپ، ڕاست، سەرەوە و خوارەوە بجووڵێنە)

کردار بە کلیلی گۆڕین

کاتێک شتێک یان شوێنێکی دیاریکراو لەسەر شاشەکەت هەڵدەبژێریت، دەتوانیت چەند کردارێکی پەیوەندیدار ئەنجام بدەیت.

  • • بابەتێک هەڵبژێرە (پێویستە)

    پۆپ ئەپی پێڕستی کردارەکانی پەیوەست بە بابەت یان شوێنی هەڵبژێردراو ببینە

  • • بچۆ بۆ بابەتی داهاتوو/پێشوو

    سکانەری فۆکەسەکە (سەرنج) بگوازەرەوە بۆ بابەتی داهاتوو یان پێشوو

  • • Auto scan (پشکنینی خۆکار) دابگیرسێنە یان بیکوژێنەرەوە

    'Auto scan screen and menus (پشکنینی خۆکاری شاشە و پێڕستەکان)' دابگیرسێنە یان بیکوژێنەرەوە

  • • شاشەی سەرەکی، پێشەوە، ئەپەکانی کە بەم دواییە بەکارهێنراون

    تایبەتمەندییەکان چالاک بکە لە ڕێگەی ئەو کردارانەوە کە هەر وەک داگرتنی دوگمە پەیوەندیدارەکانیانن

  • • لەگەڵ Bixby قسەبکە

    پەیوەندیبکە بە Bixby (کلیلی تەنیشت داگرە و ڕایبگرە)

  • • ئاگانامەکان یان پانێڵی خێرا بکەوە

    پانێڵی ئاگانامەکان یان پانێڵی خێرا بکەرەوە

  • • دەنگ کەم\زیاد بکە

    دەنگی زەنگ یان میدیا کەم و زیاد بکە

  • • پەنجە لێدان

    بابەتی هەڵبژێردراو چالاک بکە

  • • دەستلێدان و ڕاگرتن

    دەست لە بابەتە هەڵبژێردراوەکە بدە و ڕایبگرە

  • • سکرۆڵکردنەکان

    شاشەکە بە ئاراستەی هەڵبژێردراو بجوڵێنە

هەڵبژاردنی بابەت یان شوێن

Universal Switch (کلیلی گۆڕینی گشتی) دوو ڕێگەی جیاواز بۆ هەڵبژاردنی شتێک یان شوێنێک لەسەر شاشە دابین دەکات: point scan (پشکنینی خاڵ) و row scan (پسکنینی ڕیز). Point scan (پشکنینی خاڵ) ڕێگەت پێدەدات شوێنێکی دیاریکراو لەسەر شاشەکە دیاریبکەیت بە هەڵبژاردنی خاڵێکی یەکتر بڕینی هێڵەکانی سکانی ستوونی و ئاسۆیی. Row scan (پشکنینی ڕیز) ڕیز بە ڕیز دەجووڵێت، هەر ڕیزێک تیشکی دەخرێتەسەر تاوەکو یەکێکیان هەڵدەبژێریت.

  • · پشکنینی خۆکار

    پشکنینی خۆکار داگیرسێنە یان بیکوژێنەرەوە (مۆدی پشکنینی ڕیز)

  • • ژمارەی پشکنینەکان

    ژمارەی جارەکانی خولی پشکنین دابنێ

  • • شێوازی پێشکنینی بنەڕەتی

    لە نێوان پشکنینی ڕیز و پشکنینی خاڵدا هەڵبژێرە

  • • ئاراستەی پشکنین

    ئاراستەی پشکنینەکە دابنێ، لە سەرەوە بۆ خوارەوە یان لە خوارەوە بۆ سەرەوە

  • • خێرایی پشکنین

    خێرایی پشکنینی ڕیز و پشکنینی خاڵ ڕێکبخە

  • • پەنجەبنێ بکە بۆ خاوکردنەوەی پشکنین بۆ ماوەیەکی کاتی

    بۆ ماوەیەکی کاتی خێرایی پشکنینی خاڵ خاو بکەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەکی ئاسانتر هەڵبژاردن بکەیت

ڕێکخستنی کات

دەتوانرێت ڕێکخستنە کاتیەکانی Universal switch (کلیلی گۆڕینی گشتی) بەم شێوانە ڕێکبخرێت:

  • • وەستان لەسەر یەکەمین بابەت

    کاتێکی وەستانی زیادە دیاری بکە بۆ وەستانی کاتی لەسەر بابەتی یەکەم لە کاتی پشکنینی خۆکاردا

  • • بە شێوەیەکی خۆکارانە کرتە لە بابەتی هەڵبژێردراو بکە

    بابەتێک هەڵبژێرە و دوای ماوەیەکی دیاریکراو، بابەتەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە کرتەی لێ دەکرێت. ئەگەر دەتەوێت لە کاتی دیاریکراودا پێڕستی کردارەکان بۆ بابەتە هەڵبژێردراوەکە ببینیت، دووبارە کرتە لە کلیلی گۆڕینەکە بکە

  • • ماوەی کرتەکردن

    ئەوە دیاری بکە کە کردارێکی گۆڕین بۆ چ ماوەیەک پێویستە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی وەک کردارێکی گۆڕین بناسرێتەوە (دەبێت کەمتر بێت لە درێژیی کرتەی خۆکار)

  • • گوێ پێنەدان بە کردارە دووبارەبووەکان

    لە کاتی دووبارەبوونەوەی هەمان کرداردا، پشتگوێی بخە مەگەر کاتێکی دیاریکراو تێپەڕیبێت

فیدباک

Universal switch (کلیلی گۆڕینی گشتی) دەنگ و فیدباکی دەنگی پێشکەش دەکات. هەروەها ڕێگەت پێدەدات ڕەنگی نیشانەکردنی پشکنینەکە لە (مۆدی پشکنینی خاڵ) یان هێڵکاری پشکنینەکە لە (مۆدی پشکنینی ڕیز) بگۆڕیت بۆئەوەی باشتر ببینرێت

پێڕستی کردار

کاتێک بابەتێکی دیاریکراو یان شوێنێکی دیاریکراو لە شاشەکەتدا هەڵدەبژێریت، پێڕستی کردارەکە دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانیت کرداری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت.

  • · ئاماژەکان

    کێشان، دەست لێدان و ڕاگرتن، ڕاکێشان

  • · کردارەکان

    ناوەڕۆکی شاشەکە زووم بکە، شاشەکە بسووڕێنە، مۆدی دەنگ ڕێکبخە، ئەپەکانی ئەم دوواییە بکەرەوە، شاشەکە بکوژێنەوە، ئاگانامەکان بکەوە، وێنەیەکی شاشە بگرە

  • · ڕێکخستنەکان

    خێرایی، مۆد و ئاراستەی پشکنین بگۆڕە و فیدباک ڕێکبخە

  • · ئەپەکانی ئەم دوواییە

    شاشەی ئەپەکانی ئەم دووییە بکەوە

  • · شاشەی سەرەکی

    بڕۆ بۆ شاشەی سەرەکی

  • · گەڕانەوە

    بڕۆ بۆ شاشەی پێشوو

  • · دوگمە و کلیلەکان

    ئاستی دەنگی زەنگ و دەنگی میدیا ڕێکبخە، سەیری پێڕستەکانی کلیلی داگیرسان بکە (یەکسانە بە داگرتنی کلیلی داگیرساندن بۆ ماوەیەکی زۆر)

  • · دەستکاری دەق بکە

    کاتێک خانەیەکی نووسینی دەق هەڵدەبژێریت، ئەم پێڕستە دەردەکەوێت کە ڕێگەت پێدەدات کاراکتەرەکان هەڵبژێریت و ئاماژەدەرەکە بجوڵێنیت، کۆپی بکەیت، دایبنێیتەوە و بیبڕیت

  • · پێڕست بە پێی پێکهاتە

    پێڕستێکی بە پێی پێکهاتە لەسەر ڕیزی یەکەم دابنێ بەپێی چالاکییەکە
    بەشی نیشاندان و دەنگ لە پێڕستی 'ڕێکخستنەکان' پیشان دراوە. فیدباکی دەنگی 'داگیرساوە'.بەشی نیشاندان و دەنگ لە پێڕستی 'ڕێکخستنەکان' پیشان دراوە. فیدباکی دەنگی 'داگیرساوە'.

  • وێنەکانی ئامێر دروست کراوە بۆ مەبەستی ڕونکردنەوە .