پێرستی یاریدەدەر

Assistant Menu

پێرستی یاریدەدەر

ئایکۆنەکەی کورتە ڕێگای یارمەتیدەر نیشان بدە بۆ دەسگەیشتن بە ئەپەکان، تایبەتمەندییەکان و ڕێکخستنەکان. پێڕستی یاریدەدەر ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی کۆنترۆڵی مۆبایلەکەت بکەیت لە ڕێگەی پەنجە لێدان لە پێڕستەکانی یارمەتیدەر لە ئایکۆنەکەدا، وەک دەسگەیشتن بە دوگمە ڕاستییەکان، تەنها بە پەنجە لێدانێک.

پەنجەنان بە(داگرتنی) كلیلەكانی هاردوێر و دوگمەكان

لیستی یاریدەدەر ڕێگەت دەدات ئەركەكانی دواتر ئەنجام بدەیت بەبێ بەكارهێنانی كلیلەكانی هاردوێر یان دوگمەكانی سەر-شاشە

  • • ئەپەکانی کە بەم دواییە کراونەتەوە

    کردنەوەی ئەپەکانی کە بەم دواییە کراونەتەوە

  • • شاشەی سەرەکی

    بڕۆ بۆ شاشەی سەرەکی

  • • گەڕانەوە

    بڕۆ بۆ شاشەی پێشوو

  • • قفڵکردن

    شاشەی مۆبایل/تابلێتەکەت بکوژێنەرەوە

  • • دەنگ

    مۆدی دەنگ بگۆرە و کۆنترۆڵی بەرزیی دەنگ بکە

  • • وێنەکانی شاشە

    وێنەیەکی شاشە بگرە

  • • پێڕستی کوژاندنەوە

    کوژاندنەوە، دووبارە دایگیرساندنەوە و پەیوەندی فریاگوزاری

  • • لەگەڵ Bixby قسەبکە

    پەیوەندی بکە بە Bixby (داگرتنی درێژی کلیلی لاتەنیشت)

  • • کردنەوەی Bixby

    بڕۆ بۆ شاشەی سەرەکی Bixby (کلیلی لاتەنیشت داگرە)

توانای دەسپێگەیشتن بە هەموو بەشەکانی شاشەکە بە ئاسانی

بە ئاسانی دەستبگات بە بابەتەکان لە هەر شوێنێکی شاشەکە.

  • · پانێڵی ئاگانامەکان

    کردنەوە یان داخستنی پانێڵی ئاگانامەکان

  • · ئاماژەدەر

    بۆ دەستگەیشتن بە هەر بەشێکی شاشەکە، تەچپادێکی بچووک و ئاماژەدەر بەکاربهێنە

  • · کۆنترۆڵی شاشە

    تەچپادێکی بازنەیی بەکاربهێنە بۆ چوونە سەرەوە و خوارەوەی لیستەکان یان جووڵەکردن لە نێوان لاپەڕەکان
    زیاد کردن یان کەمکردنەوەی ئاستی دەنگ

  • · زوومکردن بە دوو پەنجە

    بە یەک پەنجەلێدان، بچووک بکەرەوە یان گەورە بکە

  • · ڕێکخستنەکانی پێڕست

    بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکانی پێڕستی Assistant (یاریدەدەر)

  • · ڕووناکی

    گۆڕینی ڕووناکی شاشە

  • · سووڕانەوەی شاشە

    بژاردەکانی ئاراستەی شاشەکەت بگۆرە

  • · پەنجەرەی گەورەکەر

    پەنجەرەیەکی گەورەکەر بکەرەوە کە بە تەچپاد کۆنتڕۆڵ دەکرێت

  • وێنەی ئامێر بۆ مەبەستی ڕوونكردنەوە دانراون