دەستت بە پسپۆڕی داواکراو دەگات بۆ پاڵپشتییی گشتگیر

چاکسازییکردنی نەرمەواڵەی نوێ گرنگە بۆ زامنکردنی ئەوەی هەمیشە باشترین ئەنجام لە چارەسەرەکان وەردەگریت. خزمەتگوزاریی چاکسازیی سامسۆنگی MagicINFO™ دەسڕاگەیشتنی خێرا بە پسپۆڕانی سامسۆنگ دابین دەکات کە ئامادەن بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی متمانەپێکراو بۆ پڕکردنەوەی پێویستی و داواکارییەکانی کڕیار. ئەم خزمەتگوزارییە کە پێویستیی بە بەشداریی ساڵانەیە دەکرێت لە بریکار یان دابەشکارە ڕێگەپێدراوەکانی MagicINFO™ ـی سامسۆنگ بکڕدرێت.

ئەمە لە ڕێگەی پێگەی MMP (پۆرتاڵی چاکسازییی MagicINFO) بەڕێوەدەبرێت و بەکارهێنەر دەتوانێت پرسێکی تەکنینی یان داواکارییەکانی چارەسەرکردنی کێشە پێشکەش بکات و لە مەکۆی زانیاری دەستی بە سەرچاوی بەسوود بگات. بەکارهێنەران دەتوانن هەر پرسیار یان کێشەیەک بەرزبکەنەوە و دۆخی داواکارییەکەیان بپشکنن - کە بەخێرایی کاریان لەسەر دەکرێت تا زامنی ئەوە بکەن پاڵپشتیی گونجاو بە کاتێکی گونجاو دابین دەکرێت.

* کاڵای خزمەتگوزاریی MagicINFO™ Cloud خزمەتگوزاریی چاکسازی لەخۆدەگرێت، کڕیارانی MagicINFO™ Cloud پێویستیان بەوە نیە ئەم خزمەتگوزارییە بەجیا بکڕن.

پاڵپشتیی تەکنیکی

پرسە تەکنیکیەکان

بەکارهێنەران دەتوانن هەرکات بیانەوێت هەموو پرسەکانیان لەسەر MMP تۆمار بکەن، داوای زانیاریی تێروتەسەل بکەن بۆ ئەوەی زانیاریی پەیدا بکەن دەربارەی دواین خاسێتەکانی MagicINFO™ و وەشانەکانی نەرمەواڵەکە بەراورد بکەن تا لە جیاوازییەکان تێبگەن

When a user asks a question on samsung.com, the Technical answer. When a user asks a question on samsung.com, the Technical answer.

چارەسەرکردنی کێیشە

ئەگەر بەکارهێنەر هەر کێشەیەکی پەیوەندیداری بە MagicINFO™ هەبێت، دەتوانن ئەو کێشانە ڕاپۆرت بدەن و لە ڕێگەی MMP بیانخەنە بەرچاو تا کاریان لەسەر بکرێت. هەر کە کێشەکە ڕاپۆرت کرا، تیمی پاڵپشتیی تەکنیکیی سامسۆنگ دەتوانن لە ڕێگەی پەیوەستبوونێکی دوورەوە، ئەگەر پێویست بوو، شیکاری کێشەکە بکەن و بەپێی گونجاوترین ڕێگا بۆ ژینگەی بەکارهێنەر پێشنیازی چارەسەری بۆ بکەن.

If you ask for help about the error, Samsung’s technical support team can help you with the setup. If you ask for help about the error, Samsung’s technical support team can help you with the setup.

بەرزکردنەوەی نەرمەواڵە

دەستپێگەیشتن نوێبکەرەوە

دەتوانیت باشترین ئەنجام لە MagicINFO™ـی سامسۆنگ بەدەستبهێنیت بە بەرزکردنەوەی وەشانەکەی بۆ بەرزترین چارەسەر. بە بەشداریکردن لە خزمەتگوزاریی چاکسازیی MagicINFO™، بەکارهێنەر دەتوانێت نەرمەواڵەکەی بەرز بکاتەوە کاتێک وەشانی نوێ بەردەست دەبێت.

ئەمە ڕەنگە تۆ نەگرێتەوە ئەگەر خۆت نوێترین وەشانت هەیە و ڕەنگە سامسۆنگ نەتوانێت لە ماوەی بەشداریکردنیت وەشانی بەرزتر بخاتە بەردەست

Update access to the latest version of MagicINFO™. Update access to the latest version of MagicINFO™.