دروستکردنی ناوەرۆکی ئاسان و قەشەنگ

بازرگانیی ئەمڕۆ پێویستی بە شوێنێکە ناوەرۆکی قەشەنگ و نوێی تێدا بێت بۆ ئەوەی سەرنجی بینەر ڕابکێشێت، لە کاتێکدا پارێزگاریی لە شوناسی براندیش بکەن. MagicINFO™ Author هێز بە بەکارهێنەران دەدات ناوەرۆکی سەررنجڕاکێش بە چەندین کڵێشتە، کلیپی هونەری، کاریگەریی وێنەیی کۆدی QR و شتی زیاتریش دروست بکەن بۆئەوەی بەشداریی کڕیار زیاد بکەن.

لیستی تایبەتمەندی

•  کڵێشەی تێکەڵکراو

•  کلیپی هونەریی تێکەڵکراو

•  پاڵپشتییی چەندین فایلی جیاواز دەکات

•  سیاسەتی ئیشپێکردنی جیهانی

•  ئاوێتەکردنی بەرنامۆچکە

•  دانانی ڤیدیۆی دیواری

•  دروستکردنی کۆدی CEF, QR

•  پاڵپشتی فۆنتی بەکارهێنەر

•  سڵایدی میدیایی پێشکەوتوو

•  دانانی ناوەرۆکی پاڵپەڕ 

•  پێکهاتەی پاڵپەڕی تێکەڵکراو 

•  پاپشتی کاریگەریی پاڵپەڕی جیاواز دەکات 

•  قوفڵی ناوەرۆک

•  پیشاندانی پێشوەختی ناوەرۆکی ماڵپەڕ

•  تاگی گۆڕاوەکان

•  بەرزکردنەوەی ڕەگەزی ماڵپەڕیی سادە

•  بەرنامۆچکەی کەشوهەوای پێشکەوتوو

•  ناوەرۆکی بەکۆمەڵ بەڕێوەبردن

•  هەناردەی LFD, LFT

•  کاریگەریی وێنەیی پێشکەوتوو

•  تەنها لە لایەن دانەرەکانی ماڵپەڕ پیشوانی دەکرێت

دروستکردنی ناوەرۆکی سەرنجڕاکێش و ئاسان

MagicINFO™ Author چەندین پێکهاتەی تێکەڵکراوی جۆراوجۆر بۆ گونجانی دروستکردنی ناوەرۆک دابین دەکات. یەکەم، کڵێشە و کلیپی هونەریی تێدا چێنراوە، بە لەخۆگرتنی ستیکەر و مۆری ڕازاندنەوە، ئەمەیش وادەکات نوەرۆکەکەت سەرنجڕاکێشتربێت و سەرنجی کڕیاران ڕابکێشێت. کاریگەریی وێنەیی داینامیکی دەکرێت زیاد بکرێت، ژیان بەخشین بە ناوەرۆک لە ڕێگەی بژاردەکانی وەک بەفر، باران، بریسکە و دوکەڵ. لە کۆتاییدا، Author پاڵپشتیی کاربەرنامە چێندراوەکان دەکات، بە لەخۆگرتنی Media RSS، بۆ ئاوێتەبوونی تەواوی بەکارهێنەر.

دروتکردنی ناوەرۆکی ئینتەرنێتی بەبێ ئەوەی پێویستت بە کۆدڕێژی بێت*

MagicINFO™ Author دروستکردنی ناوەرۆک، بە لەخۆگرتنی HTML, CSS و JavaScript، لە هەموو کات ئاسانتر دەکات، بەبێ ئەوەی پێویستی بە هیچ کۆدڕێژییەک هەبێت. خانەیەک لە پێکهاتەی پاڵپەڕی تێکەڵکراوی نوێ بەردەستە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بەئاسانی دەستی بە بەرنامۆچکەکان بگات و خۆیان ڕەگەزی ئینتەرنێتیی تایبەت بە خۆیان بەرز بکەنەوە. ئەمەیش فۆنتی دیزانی تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی ناوەرۆکەکەیان دیار بێت و لەگەڵ ڕێبەرییەکانی براندی خۆیان بگونجێت، ئەمە سەڕەڕای کاریگەریی ئینتەرنێتیی تەواو گۆڕاو بۆ ناوەرۆکی داینامیکی و سەرنجڕاکێش.

* ئەو خاسێتانەی لێرەدا باسکراون تەنها پاڵپشتیی ناوەرۆکی دروستکراوی تایبەت بە کارپێکەری W دەکەن

خاسێتی ساکار بۆ ئەزموونێکی باشترکراوی بەکارهێنەر

فۆنتی دیزانی تایبەت دەکرێت بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی ناوەرۆکەکە بەو شێوە دروست بکەیت کە دەتەوێت تا لەگەڵ ڕێبەرییەکانی براند بگونجێت. تاگکردنی ئاسانی ئامێرەکە بۆ یەک شوێنی URL واتە تەنها یەک ناونیشانی URL پێویستە بۆ دەستگەیشتن و دەستکاریکردنی ناوەرۆک. بەکارهێنەر دەتوانێت بەشی دیاریکراوی ناوەرۆکەکە قوفڵ بکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەکارهێنەرانی دیکە بکات بیگۆڕن، لە کاتێکدا دەتوانێت هەر ڕەگەزێکی دیکە بەپێی قەبارە، شوێن یان ستایلی دیزاین قوفڵ بکات. ئەمەیش ڕێگە بە خۆماڵیکردنی ناوەرۆک دەدات، بەبێ ئەوەی ڕەگەزە سەرەکییەکانی براند بگۆڕێت، وەکو لۆگۆ.

بەڕێوەبردنی ژیرانەی ناوەرۆک و ئامێر

سێرڤەری MagicINFO™ ئەزموونێکی ئاسانتر و کارامەتری بەکارهێنانت پێدەبەخشێت لە ڕێگەی لیستی ئیشپێکردنی بەکارهێنەری ساکار و بژاردەی بەڕێوەبردنی لیستی ئیشپێکردنی و ناوەرۆکی جۆربەجۆر. ڕێگەت دەدات لیستی ئیشپێکردن لە چەندین جۆری ناوەرۆکی هەمەڕەنگ دروستبکەیت بۆ ئەوەی بەئاسانی بەپێی کات ڕیزیان بکەیت، لە ڕەگەوە چاودێریان بکەیت و کۆنتڕۆڵی تواناکانی شاشە پەیوەستکراوەکان بکەیت.

لیستی تایبەتمەندی

بەڕێوەبردنی ناوەرۆک

• ڕیزکردنی ئاسان بەپێی کات

• خشتەدانانی مەرجدار

• خستنەکاری کاربەرنامەی Tizen

• گەڕادنەوەی Nested Playlist

• بەڕێوەبردنی تاگ

•  بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی ماڵپەڕ

• بەڕێوەبەری نەخشەی دیواری ڤیدیۆیی

بڵاوکردنەوەی ناوەرۆک

• پاشەکەوتکردنی ئیشپێکردن

• پێشکەشکردنی بۆردی دوانەیی

• بەڕێوەبردنی فرە کەناڵ

• بەڕێوەبردنی فرە فرەیم

• بەڕێوەبردنی بەکۆمەڵ

• دابەزاندنی هۆشمەند

• داشپۆردی چاودێریکردن

• داشپۆردی چاودێریکردن

• دۆزینەوەی هەڵە

• تەندروستیی ئامێر

• چاودێریکردنی سێرڤەری دەرەکی

• ئاگانامەی پێشکەوتووی ئیمێڵ

• ڕیمۆت کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆ

• کۆنتڕۆڵی ئاسایشی پێشکەوتوو

• نوێکردنەوەی خودکاری سیستم

• تەندروستییی پێشکەوتووی ئامێر

• ڕیمۆت کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی پێشکەوتوو

خشتەدانانیی داینامیکیی بەهێز

سێرڤەری MagicINFO™توانا بە بەکارهێنەران دەدات هەردوو ناوەرۆک و کاربەرنامەی Tizen دەستپێ بکەیت، واتە خستنەکاری کاربەرنامەکە دەکرێت دروست هەڵبژێردرێت سەرەڕای ئیشکردنی ناوەرۆکەکە. خشتەدانانی کاتی دەکرێت بەپێی تاگی دیاریکراو، کۆمەڵە شاشە و ناوەرۆک ڕێکبخرێت، ئەمەیش ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات کارامەتر خشتەکان دابنێ و ناوەرۆک دروست بکات بەبێ دانانی لیستی ئیشپێکردن لە هەر ئامێرێکی جیاواز. سەرەڕای ئەوە، سێرڤەرەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لیستی ئیشپێکردن لە چەندین ناوەرۆکی جیاواز دروست بکەن کە دوای ماوەیەکی دیاریکراو بۆ هەر برەودان یان هەڵمەتێک دیارنامێنن.

خشتەدانانی مەرجدار

سێرڤەری MagicINFO™ پاڵپشتیی خشتەدانان دەکات لەسەر بنەمای مەرجی دیاریکراو، لە زانیاریەکانی ئامێر، وەک قەبارەی شاشە و دیقە، تا داتای POS و تەنانەت کەشوهەوایش. لەجیاتی دانانی خشتە بۆ هەریەک لە شاشەکان، سێرڤەر ڕێگە بە بەڕێوەبەرەکان دەدات چەند مەرجێک دیاری بکەن پێش ئەوەی خودکارانە کاریگەرترین ناوەرۆک لەسەر بنەمای مەرجە دانراوەکان پیشان بدەن. ئەمەیش کات و ماندووبوون کەم دەکاتەوە بۆ دروستکردن، خشتەدانان و خستنەکاری لیستی ئیشپێکردن بۆ چەندین بۆنەی جیاواز.

دابەشکردنی ناوەرۆکی داینامیکی

سێرڤەری MagicINFO™ دەتوانێت تا دە کەناڵ بخاتە کار کە لە خشتەکەدا دانراون، هەروەها بە ئاسانی چەندین فرەیم لە ناو یەک پانێكی شاشەدا دروست دەکات، کە هەریەکەیان توانایان هەیە ناوەرۆکی ناوازەی خۆیان ئیشپێبکەن. سێرڤەر ڕێگری لە هەر بۆشاییەکەیش دەکات لە کاتی پییشاندانی ناوەرۆکی گرنگ لە ڕێگەی ڕێکخستنی پاشەکەوتکردنی ئیشپێکردن کە ناوەرۆکەکان دەگوازێتەوە بۆ شاشەی لاوەکی ئەگەر ئامێری سەرەکی کێشەی هەبوو، ئەمەیش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کارەکە هیچ بچڕانێکی تێنەکەوێت.

چاودێریکردنی تەواوی تۆڕ و ڕیمۆت کۆنتڕۆڵی باشترکراو

سێرڤەری MagicINFO™ توانا بە بەکارهێنەران دەدات چاودێریی تەندروستیی هەموو تۆڕەکە بکەن و هەموو کات لە ئەوپەڕیی کارامەیی دڵنیابنەوە. کە هەڵەیەک دەدۆزرێتەوە، سیستمەکە ئاگاداری و هۆشیاری لەسەر داشبۆردەکە دادات و بە ئاگانامەی ئیمێڵ پشکدارەکانی دیکە ئاگادار دەکاتەوە. کە هەڵەیەک دەدۆزرێتەوە، سێرڤەری MagicINFO™ ئاسانتری دەکات کێشەکە بدۆزێتەوە و لە دوورەوە چارەسەری بکات. بە بەکارهێنانی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵی فرە شاشە، بەکارهێنەران دەتوانن چەندین شاشە ببینن و مامەڵەی لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەی باشتر کێشەکە بدۆزنەوە. بە و چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردن شاشە، بەکارهێنەر دەتوانێت کۆنتڕۆڵی هەڵکردن و خامۆشکردنی شاشەی پییشاندراو و هەریەک لە شاشەکان بکات و بە خاسێتی لەدوورەوە بەڕێوەبردن، دەتوانێت ڕاستەوخۆ لە سێرڤەرەکەوە هەڵبکرێت یان خامۆش بکرێت.

پاراستنی ئاسایشی گشتگیر

بەکارهێنەر دەتوانێت چاودێری و کۆنتڕۆڵی ڕێکخستنەکانی ئاسایشی هەموو شاشەکان بکات، بە لەخۆگرتنی پۆرتی تۆڕ، گەڕانی USB، پەیوەستبوونی Wi-Fi و Bluetooth؛ هەروەها خاسێتی دابەزاندنی هۆشمەند لەسەر بنەمان سیاسەتی ئاسایشی هەر کۆمپانیایەک. کارگێڕانی IT دەتوانن سیاسەتی ئاسایشی ناوەندیی، بەپێی پێویستی کڕیار بخەنەکار، هەروەها دەتوانن کارکردنی ئامێر بخەنەکار یان لەکاری بخەن، وەک شاشە لە پانتاییە گەشتیەکان، کە دەبێت دەستگەیشتن بۆ ڕێبواران سنوردار بکرێت بۆ مەبەستی سەلامەتی و ئاسایش.

پلەیباکێکی بەهێز کە پاڵپشتیی گۆڕانکاریی ڕاستەوخۆ دەکات

ئیشپێکەری MagicINFO™ لەگەڵ چەندین فۆڕمات و ستانداردی جیاوازی ئینتەرنێت گونجاوە، و ڕێگە بە پلەیباکی نایابی ناوەرۆک دەدات بۆ ئەوەی باشترین کاڵای پڕ بە باڵای بازرگانیەکەت بێت. ئێستا سامسۆنگ APIـی ئیشپێکەری W دابین دەکات بۆ بازرگانیەکان تا گۆڕانکاریی ناوەرۆکی ئینتەرنێتی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بخاتە بەردەستیان تا ئاسانتر ناوەرۆکەکان تازە بکەنەوە. بەکارهێنەران دەتوانن ناوەرۆکەکانی HTML بگۆڕن بە بەکارهێنانی Authorـی ئینتەرنیت و ڕێبەرییەکانی API، یان دەتوانن داتای دەرەکی نوێ بکەنەوە لە ڕێگەی پۆرتی UDP یان Datalink بۆ گۆڕینی ڕەگەزەکان، بە لەخۆگرتنی داتای POS و ڕێکخستنی شاشەکانی پشتڕاستکردنەوە. کە تازەکرایەوە، خاسێتی پلەیباکی ئیشپێکەری MagicINFO™ ئەدایەکی پێشکەوتووی گرافیک دابین دەکات و ناوەرۆکەکان بە کوالێتیی 8K پیشان دەدات.

Feature list

• پلەیباکی ناوەرۆکی 8K

• پلەیباکی ناوەرۆکی UHD

• پلەیباکی فرە ڤیدیۆ

• پلەیباکی بێبچڕان

• پلەیباکی HTML5

• پلەیباکی کاربەرنامەی Tizen

• ئیشپێکەری W (W Player)

• دابەزاندنی هۆشمەند 

• Samsung Workspace

• APIـی ئیشپێکەری W (W Player)

ئەدای بەهێز

ئیشپێکەری MagicINFO™ ئەدای گرافیکیی پێشکەوتوو بۆ هەر بەکارهێنەرێک دابین دەکات تا ناوەرۆکەکان بە کوالێتیی 8K پیشان بدات تا کڕیار چێژی زیاتری لێ وەربگرێت. ئێشپێکەرەکە هەروەها دەتوانێت تا سێ ڤیدیۆی کوالێتی FHD لە هەمان کاتدا و لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز کارپێبکات، بە هەردوو دۆخی پۆترەیت و لاندسکەیپ. ئەم خاسێتانە پاڵپشتیی گواستنەوەیی بێبچڕان، ڕێگریکردن لە هەر خاوبوونەوە یان دواکەوتنی پەخش دەکەن لە کاتێکدا شاشەی ڕەش و بۆشاییەکان لادەبات لەو کاتەی ناوەرۆکەکان دەگۆڕێن تا زامنی ئەوە بکات سەرنجی کڕیار بۆخی دەبات و لەسەر خۆی دەیهێڵێتەوە.

پاڵپشتیکردنی ناوەرۆکی ئینتەرنێتی

ئیشپێکەری MagicINFO™ لەگەڵ چەندین فۆڕمات و ستانداردی ئینتەرنێتیی جیاواز گونجاوە، بە لەخۆگرتنی HTML5، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە کارامەیی و کاریگەری ناوەرۆکەکان لێبدەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گۆڕینی فایلەکان یان هەنگاوی زیاتر بێت. و دوای خستەبەردەەستی ئیشپێکەری نوێی W ، ئێستا ناوەرۆکە دەوڵەمەندەکانی ئینتەرنێت بەبێ پشتبەستن بە هەر ئامێرێکی دیکە ئیشیان پێدەکرێت. خاسێتێکی نوێ، پلەیباکی کاربەرنامەی Tizen، کە ڕێگە بە ئیشپێکەری W دەدات ناوەرۆکە ئینتەرنێتییەکانی کاربەرنامەی Tizen ئیشپێبکات.

دابەزاندنی هۆشمەند بۆ ئیشپێکردنی ناوەرۆک بە شێوەیەکی کاراتر

ئیشپێکەری MagicINFO™ بە خاسێتێکی پێشکەوتی دابەزاندنی هۆشمەند پاڵپشتیکراوە، واتە ئیشپێکەرەکە ناوەرۆکەکە لە سێرڤەری MagicINFO™ دادەبەزێنێت پێش ئەوەی لە ڕێگەی تۆڕێکی ناوخۆیی دابەشی بکات بەسەر ئیشپێکەرەکانی دیکە. ئەمەیش زامنی ئەوە دەکات سەرڤەرەکە تەنها یەک گواستنەوەی داتا ئەنجام دەدات، و خۆی لە ترافیکی تۆری ناپێویست دەپارێزێت و بە پرۆسەیەکی چوستتر کارەکان ئەنجام دەدات.

ئەو چارەسەرە هەڵبژێرە بۆ تۆ گونجاوە