Dolby Atmos و DTS:X چین؟

ئەزموونی سینەمایی بهێنەرە ماڵەوە بە ساوندباڕێک کە پاڵپشتی دەنگی دەوروبەری Dolby Atmos و DTS:X دەکات.

بۆ ئەوەی بە تەواوی لە گرنگی Dolby Atmos و DTS:X تێبگەین، ئەوا زۆر گرنگە لە چەمکی دەنگی دەوروبەر تێبگەین. دەنگی دەوروبەر لە بنەڕەتدا بە بەکارهێنانی چەندین سپیکەر بۆ پەخشکردنی بڕگەی دەنگی جۆراوجۆر لە ئاڕاستەی جیاوازەوە، ئەزموونی سەرگەرمی ناو ماڵەکەت بە تەواوەتی دەگۆڕێت.

ئەو ئامێرانەی کە دەبێت هەبن بۆ دەنگی دەوروبەری قووڵی ڕاستەقینە

ئایا ساوندباڕەکان دەتوانن بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاریگەریی دەنگی دەوروبەر دروستبکەن؟

بە سادەیی، بەڵێ. وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد، دەنگی ڕاستەقینەی دەوروبەر بە گشتی پێویستی بە چەندین سپیکەر هەیە. سەرەڕای ئەوەش، ساوندباڕەکان بۆ بەرهەمهێنانی کاریگەریی دەنگی دەروبەری هاوتا سود لە تەکنەلۆژیای ناوخۆیی خۆیان وەردەگردن، تۆ دەخەنە ژێر کاریگەری قۆزاخەیی دەنگەکەوە. ئەوان قووڵی، ڕاستەقینەیی و وروژاندن لە بابەتە دڵخوازەکەتدا بەرز دەکەنەوە، هەستەکان چڕتر دەکەنەوە و وروژاندنەکان مەزنتر دەکەن. لە چرپەی وردەوە هەتا دەنگی تەقینەوەی بەهێز، ساوندباڕەکان بە شێوەیەکی تەواو داینامیکی مەبەستدار و ئاماژە ئاڕاستەییەکان بەرهەم دەهێننەوە، ئەزموونێکی دەنگی نوقمکەر و نزیک لە ڕاستەقینە پێشکەش دەکەن.

ساوندباڕێک لەسەر کۆنسڵێک لە ژێر تەلەفزیۆنێک دانراوە. شەپۆلی دەنگ لە ساوندباڕەکە دێتەوە دەرەوە - سیانیان بەرەو پێشەوە و دوویان بەرەو سەرەوە پەخش دەکرێن. ساوندباڕێک لەسەر کۆنسڵێک لە ژێر تەلەفزیۆنێک دانراوە. شەپۆلی دەنگ لە ساوندباڕەکە دێتەوە دەرەوە - سیانیان بەرەو پێشەوە و دوویان بەرەو سەرەوە پەخش دەکرێن.

ئیستا، با بگەڕێینەوە بۆ Dolby Atmos و DTS:X.

زۆر کەس دەیانەوێت ئەزموونی دەنگی دەوروبەری نوقمکەر لە ژووری میوانەکەیاندا دروست بکەن، و ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە Dolby Atmos و DTS:X پێشکەشی دەکەن. Dolby Atmos بەشێکی دەنگی سێ ڕەهەندی لە تەواوی دەوروبەرت دروست دەکات، بە سەرەوەشەوە. هاوشێوەی ئەمە، DTS:X دەنگی فرەڕەهەند دروست دەکات کە شوێنێکی سێ ڕەهەندی دەبڕێت، دیمەنێکی دەنگی سەرنجڕاکێش و ڕاستەقینە پێکدەهێنێت. هەردوو تەکنەلۆژیاکە قووڵی، ڕوونی و پاڵاوتەیی دەنگەکەت بەرز دەکەنەوە، کە بە شێوەیەکی تەواو تۆ دەخەنە ناو ڕوحی کردارەکەوە.

وێناکردنێکی ڕێکخستنی ساوندباڕێکی ژووری میوان هەیە، یەکەی سەرەکی ساوندباڕێک لەژێر تەلەفزیۆنێک، سەب-ووفەرێک لە تەنیشت کۆنسڵێک و دوو سپیکەری دواوە لەسەر ستاندێک لە پشت قەنەفەیەک. شەپۆلە دەنگییەکان کە لە سپیکەرەکانەوە دێنەوە دەرەوە، کاریگەریی دەنگی دەوروبەری گریمانەیی دروست دەکەن، وەک چۆن بە شێوەی نیمچە گۆیی ژوری میوانەکە دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە. وێناکردنێکی ڕێکخستنی ساوندباڕێکی ژووری میوان هەیە، یەکەی سەرەکی ساوندباڕێک لەژێر تەلەفزیۆنێک، سەب-ووفەرێک لە تەنیشت کۆنسڵێک و دوو سپیکەری دواوە لەسەر ستاندێک لە پشت قەنەفەیەک. شەپۆلە دەنگییەکان کە لە سپیکەرەکانەوە دێنەوە دەرەوە، کاریگەریی دەنگی دەوروبەری گریمانەیی دروست دەکەن، وەک چۆن بە شێوەی نیمچە گۆیی ژوری میوانەکە دەخەنە ژێر کاریگەرییەوە.

ڕیزی ساوندباڕەکان

Dolby Atmos و DTS:X ئەزموونی دەنگیی ڕەسەن و نقومکەر پێشکەش دەکەن.
بەشێکی زۆر لە ساوندباڕەکانی سامسۆنگ پاڵپشتی هەردوو تەکنەلۆژیاکە دەکەن¹، بۆیە دەستپێکردن ئاسانە.
  • وێنەکان بە تەنها بۆ ئامانجی وێناکردن نیشاندراون و ڕەنگە بەرهەمەکە بە دروستییەکی تەواو نمایش نەکات.
  1. پێویستە ناوەڕۆکی سەرچاوەی DTS:X و Dolby Atmos بەردەست بن