ئایا دیزاینی ساوندباڕ گرنگە؟
لە ڕاستیدا چەندین بژاردەی جیاوازی دیزاینی ساوندباڕ بەردەستن کە دەتوانیت لێیان هەڵبژێریت. با سەیری هەموویان بکەین.
بەگشتی ساوندباڕەکان درێژ و ساکارن. لێرەدا چەند ئامۆژگارییەکت بۆ دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدات لە هەڵبژاردنی گونجاوتریندا کە بەبێ کێشە ئاوێتەی شوێنەکەت دەبێت.
3 بابەت کە دەبێت لە کاتی هەڵبژاردنی دیزانی ساوندباڕێکدا لەبەرچاوبگیرێن
لەگەڵ درێژی تەلەفزیۆنەکەتدا بیگونجێنە
باشە پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت درێژی تەلەفزیۆنەکەت بزانیت چونکە زۆربەی کات ساوندباڕ ڕێک لە خوارەوەی دادەنرێت. تۆ دیمەنێکی هاوسەنگت دەوێت، بۆیە دەبێت ساوندباڕەکە یان هەمان درێژ هەببێت یان تەنها کەمێک کورتتر بێت لە تەلەفزیۆنەکەت. لە خوارەوە سەیری پێشنیارەکانمان بکە بۆ جووتکردنی شێوازی تەلەفزیۆن و ساوندباڕ.
قەبارەی تەلەفزیۆن |
قەبارەی پێشنیارکراوی ساوندباڕ |
لێرە بیدۆزەرەوە |
---|---|---|
32 ئینچ |
62 بۆ 70 سانتیمەتر |
|
43 ئینچ |
82 بۆ 92 سانتیمەتر |
|
50 ئینچ |
95 بۆ 106 سانتیمەتر |
|
55 ئینچ |
105 بۆ 117 سانتیمەتر |
|
65 ئینچ و سەرتر |
123 بۆ 148 سانتیمەتر |
بزانە کام جۆری دامەزراندن بۆ تۆ دەگونجێت
هەروەها پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە کە چۆن ساوندباڕەکەت دادەمەزرێنیت. ئایا دەتەوێت لەسەر دیوارەکە هەڵبواسرێت یاخود لەسەر ستاندێک دابنرێت؟
پایەی دیواری
ئەگەر تەلەفزیۆنێکی پایەی دیواریت هەیە، ئەوا پێشنیار دەکەین بە هەمان شێوە ساوندباڕەکەت لەسەر دیوارەکە هەڵبواسیت. بۆ باشکردنی دەنگ، کەمێک لە خوار تەلەفزیۆنەکەوە دایبمەزرێنە. بەر لە کڕین، دڵنیابە لەوەی کە دەتوانرێت ساوندباڕەکەت لەسەر دیوارەکە دابمەزرێنرێت.
وەستاو
ئەگەر تەلەفزیۆنەکەت لەسەر ستاندێکە، باشتر وایە ساوندباڕەکە ڕاستەوخۆ لەبەردەم تەلەفزیۆنەکە دابنرێت. بۆ دڵنیابوون لە گونجانی بێ کیشە، وە بە لەبەرچاوگرتنی هەمەچەشنی قەبارە و شێوەی بەردەست، سەرەتا بە پێوانەکردنی درێژی ستاندی تەلەفزیۆنەکەت دەست پێ بکە. بە هەمان شێوە، قەبارەی کۆنسڵی تەلەفزیۆنەکەت لەبەرچاو بگرە، چونکە دەبێت لە هەردوو قەبارە و پانیدا، ساوندباڕی هەڵبژێردراو لە کۆنسڵی تەلەفزیۆنەکە بچووکتر بێت.
ڕەنگی ساوندباڕ هەڵبژێرە¹
ڕیزی ساوندباڕەکان
ساوندباڕی Q-Series
دەنگێکی نایاب، لەگەڵ QLED هاوئاهەنگە
ساوندباڕە بنەڕەتییەکانی B-series
ئەزموونی دەنگ وا بەرزبکەوە کە ئەزموونی سەیرکردنی تەلەفزیۆنت بەهێزتربکات
- وێنەکان بە تەنها بۆ ئامانجی وێناکردن نیشاندراون و ڕەنگە بەرهەمەکە بە دروستییەکی تەواو نمایش نەکات.
- دەکرێت ڕەنگی ساوندباڕەکە بە گوێرەی مۆدێل و ناوچە جیاوازبێت.