Smartthings
ژیانێکی هۆشمەندتر لەگەڵ SmartThings
ئارامی بهێنە ناو جیهانە گرێدراوەکەت. ئامێرە زیرەکەکانت بەیەکەوە گرێبدە و ماڵەکەت بە یەک ئەپ کە بەکارهێنانی ئاسانە بەڕێوەبەرە. SmartThings بە ئاسانی لە کارەکانی ماڵەوە دەتپەڕێنێتەوە بەرەو پشوودانەوە، بۆیە دەتوانیت سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە زۆر گرنگن بۆت. ئێستا لەگەڵ Matter و جۆرەها ئامێری زیاتر دەگونجێت.
ئەپی SmartThings دابگرە
ژیان ئاسان کرا. ماڵەوە بە خواستی خۆت.
ئامێرەکانی ماڵەوەت باشتر بکە بۆ شێوازێکی ژیانی زیرەک کە بەپێی پێداویستییەکانتان بێت. چێژ لە ماڵێکی تایبەتمەند وەربگرە بە ئامێری داهێنەرانە کە لەگەڵ SmartThings دەگونجێت کە ژیانی ڕۆژانەت ئاسان دەکات.
پشوویەک بدە بە نیگەرانییەکانت
ماڵەکەت بە چاوێک
ڕێکخستنەکانی ماڵەکەت لە سەر قەنەفەکەت بێ هەستانەوە بەڕێوەبەرە. ئەپی SmartThings بۆ پشکنینی ئامێرەکان و شتی تر بەکاربهێنە.
ماڵەکەت لە دەستتدا
SmartThings کۆنتڕۆڵێکی دووری بەهێزە بۆ ماڵەکەت. بزانە چۆن یەک ئەپ دەتوانێت شێوازی ژیانت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.
ماڵێک کە بە خشتەی کارەکەت کار بکات
ئێستا ماڵەکەت دەتوانێت لەگەڵ سەرقاڵی کارەکەتدا بەردەوام بێت. SmartThings ڕێگەت پێدەدات ماڵەکەت بە ئۆتۆماتیکی بکەیت بۆ ئەوەی بەیانیەکانت ئاسانتر بن و شەوەکانت ئارامتر بن.
SmartThings و Matter. ئێستا لە هەموو کاتێکی تر ئاسانترە.
SmartThings لەگەڵ Matter، ستاندەرێکی پێشەنگی پەیوەندی کە لە لایەن زیاتر لە 280 کۆمپانیاوە پشتیوانی دەکرێت، کار دەکات تا بتوانیت بڕیار بدەیت کام ئامێر بهێنیتە ناو ماڵەوەت. تەنها بە شوێن لۆگۆی Matter دا بگەڕێ.
پەیوەندی بکە و زیاتر ئەزموونی بکە لەگەڵ SmartThings
SmartThings زیاتر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی تردا یەکدەگرێتەوە بۆ ئەوەی ژیان ئاسانتر بێت.
تەنها لە فرۆشگاکان و ئۆنلاین بەدوای هێمای "Works with SmartThings" بگەڕێ.
ئەزموونی Samsung Galaxy خۆت باشتر بکە
هەموو کارەکانت وەک ڕۆژان بکە، بەڵام بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ SmartThings. ئێستا بە شێوەیەکی ڕەسەن لەگەڵ ئەو ئەپانەی لەسەر ئامێرەکانی Galaxy خۆت داڕێژراون یەکخراوە، SmartThings ئەزمونی کارو باری ڕۆژانەت بە بێ بیرکردنەوە، گونجاوتر و خۆشتر دەکات.
لەکاتی وەرگرتنی پەیوەندی، تەلەفزیۆنەکەت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی Galaxy خۆت بێدەنگ بکە.5
چیتر پێویست ناکات بە شوێن ڕیمۆت کۆنترۆلدا بگەڕێیت 5
ئامێرەکانی SmartThings ـی خۆت بە پێی دۆخەکەت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی شەوەکانت ئاسوودەتر بکەیت 6, 7
Galaxy Watch دۆخی نوستن ڕێکدەخات لەسەر ئاماژەی ئەوەی کە خەوت لێکەوتوە. 6, 7
لە ڕێگەی Smart View ئامێری Galaxy ـی خۆت پەیوەستی شاشەی تەلەفزیۆنە Samsung ـەکەت بکە.5
سەیری نمایشەکانت بکە لە باشترین ژینگەی سەیركردن. 5
ڕۆژژمێرەکەت بە بۆنە و بیرخەرەوە گرینگەکان دیاری بکە.5
ئاگانامەکان لە ئامێرەکانی ماڵەوەت وەربگرە5
بەتەواوی ئاوێتەی ناو میوزیکەکەت بە
لەگەڵ SmartThings Music Syc، ڕەنگ و ڕووناکی گلۆپەکانی Philips Hue ـی تۆ سەما لەگەڵ میوزیکەکانت دەکەن، تاوەکو بتوانی بە گوێ و چاو و گیانت چێژیان لێ وەرگری. 8
کۆنتڕۆڵی ماڵەکەت بکە، لە ئۆتۆمبێلەکەتەوە
SmartThings لەسەر Android Auto ماڵەکەت بە ڕێک و پێکی ڕادەگڕێت. هەموو ئامێرە SmartThingsـەکانت لە سەر شاشەی ئۆتۆمبێلەکەتەوە کۆنترۆڵ بکە، دەتوانی چاوت لەسەر جادەکە بێت و لە مۆبایلە زیرەکەکەت دوور بیت. نزیک ماڵەوەیت؟ گەرمی رێکخەرەکە بەرز بکەوە، پاککەرەوەی هەوا داگیرسێنە، و دەرگای گەراجەکە بکەوە، هەموو ئەمانە بە کرتەکردن لەسەر دیمەنی Welcome Home ـی ناو ئۆتۆمبێلەکەت. 13
ژیان کەمێک ئاسانترە بە یاریدەدەری دەنگ - یان دوو
تەلەفزیۆنەکە و گسکە کارەباییەکە لە ڕێگەی دەنگ داگیرسێنە.
دەتوانی ماڵەکەت لە ڕێگەی یاریدەری دەنگی خوازراوی خۆت یان هەموویان لە یەک کات دا کۆنتڕۆڵ بکەیت.14
با دەست بکەین بە SmartThings
ژیانی بەستراو تەنها دوگمەیەک لە دوورەوەیە. لە ئەپی SmartThings پەنجە بنێ بە مینیوی چۆنیەتی بەکارهێنان.
- وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشان دەدرێت. ڕەنگە UI ـی ڕاستەقینە جیاواز بێت.
- هەر یەک لە ئامێرەکان دەبێ بە Wi-Fi یان تۆڕێکی بێتەلی دیکە گرێدرا بن.
- بۆ کارکردن لەگەڵ یەکتر لە ڕێگەی SmartThings، پێویستە هەموو ئامێرەکان بە یەک Samsung Account تۆمار کرابن.
- ڕەنگە تەکنۆلۆجیا، کردارەکان، تایبەتمەندییەکان و خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆر، یان بەرهەم بگۆڕێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکاریان تێدا بکرێت.
- تکایە بەدوای لۆگۆی 'Works with SmartThings' (لەگەڵ SmartThings کاردەکات) لەسەر بەرهەمەکە یان پاکەتی بەرهەمەکە دا بگەڕێ.
- "Bixby" سنووردارە بۆ زمانە دەسنیشانکراوەکان و هەندێک دیالێکت/شێوەزرا.
- پێویستە ئامێرە گونجاوەکان بەجیا بکڕدرێن بۆ دەسگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکانی SmartThings.
- هەبێکی گونجاو لەگەڵ Matter پێویستە بۆ گرێدانی ئامێرەکانی Matter بە SmartThings.
- کارایی هەبی Matter لە ڕێگەی نوێکردنەوەی فیرموێر دابین دەکرێت. ئەو ئامێرانەی کە بۆ پشتیوانی پەسەندکراون: Hub (IM6001-V3P**, STH-ETH-200, STH-ETH-250), تەلەفزیۆنی Samsung (QN900B/QN800B/QN700B/QN95B/S95B/QN90B/QN85B/Q80B/Q70B/Q60B/BU8/The Serif تەلەفزیۆنی The Sero/The Frame/تەلەفزیۆنی The Sero کە لە ساڵی 2022 پێشکەش کراون). مۆنیتەری زیرەک (M50B و سەروو کە لە ساڵی 2022 پێشکەش کراون)، Family Hub (ئەو مۆدێلانەی کە لە ولایەکە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆریا لە ساڵی 2017 یان دواتر فرۆشترواون، RH9000 بەدەرخراوە لە هەرێمی کوردستان). ڕەنگە نوێکردنەوە لە کاتی جیاواز دا بکرێت.
- هەموو هەبە گونجاوەکانی سەرەوەی Matter پشتیوانی ئامێرەکانی Matter دەکەن کە لەسەر رادیۆی Wi-Fi کار دەکەن.
- بۆ پەیوەست کردنی ئامێرەکانی Matter لەسەر رادیۆی Thread: بە تەلەفزیۆنی Samsung Family Hub, یان Samsung Monitor ،SmartThings Dongle یان ڕاوتەری سنووری Thread پێویستە. بە Hubs STH-ETH-200 یانSTH-ETH-250، ڕاوتەری سنووری Thread پێویستە.
- ئەو تایبەتمەندییەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە لەسەر ئەو مۆبایلانە بەردەستە کە One UI 3.1 یان سەرووتریان لە سەرە و کە ئەپلیکەیشنی SmartThings لە سەریان دامەزراوە.
- ئەو تایبەتمەندییەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە لەسەر ئەو مۆبایلانە بەردەستە کە One UI 5.0 یان سەرووتریان لە سەرە و کە ئەپلیکەیشنی SmartThings لە سەریان دامەزراوە. ئامێرەکانی مۆبایل بە One UI 3.1 یان سەرووتر، بەڵام نزمتر لە One UI 5.0 دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی کاتژمێر بەدەستبهێنن. پێویستە دۆخەکان بە دەست لە لایەن بەکارهێنەر پێشوەختە دانرابن.
- لە سەر Galaxy Watch4 و دواتر بەردەستە.
- تەنها لەسەر ئامێرەکانی Galaxy بەردەستە. ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە Philips Hue White و گڵۆپی ئامبیانسی ڕەنگی و Hue Bridge هەیە.
- مەودای Bluetoothی Galaxy SmartTags تا 120م بەبێ بەربەستە. ڕەنگە کرداری ڕاستەقینە بەپێی ئەو شوێنەی تێیدا بەکار دەهێنرێت جیاواز بێت.
- ئێستا بەردەستە لەگەل مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy وتابلێتەکانی سەروو Android 8.0، Galaxy Watch بە Wear OS یان Tizen OS 5.5 و سەروو، Galaxy Buds+ یان سەروو، S Pen Pro، و چەند مۆدێلکی دەستنیشان کراوی Galaxy Book. ئەوانی تریش بۆ دواتر پشتیوانی دەکڕێن.
- بۆ دۆزینەوەی Galaxy Watch و Buds بە SmartThings Find، پێویستە دوایین ڤێرژنی ئەپی Galaxy Wearable دابەزێندرابێت.
- شوێنی ئامێرەکانت، وەک Galaxy SmartTag، تەنها بە ڕەزامەندی تۆ لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ناو شوێنی SmartThings، هاوبەش دەکرێت.
- بە بێ تەل پەیوەستبە یان کێبڵی USB بەکاربهێنە بۆ پەیوەستکردنی ئامێری مۆبایلەکەت بە ئۆتۆمبێلەکەت بۆ بەکارهێنانی SmartThings لەسەر Android Auto. بۆ وەیکە بزانی ئۆتۆمبێلەکەت گونجاوە یان نا، سەردانی وێبپەیجی Android Auto بکە.
- Google هێمایەکی بازرگانی Google LLCـە.