سپلیتی دیواریی ئینڤێرتەر، 5 قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی ئەمپێر بە قەبارەی 2 تەن و پەیوەندی WiFi
چێژ لە شێوازێکی ژیرانەتری ژیان وەربگرە
AI Auto Cooling (فێنککردنەوەی خۆکار بە ژیری دەسکرد)
ئەزموونی شێوازێکی ژیرانەی ژیان بکە لەگەڵ AI Auto Cooling (فێنککردنەوەی خۆکار بە ژیری دەسکرد)*. بەشێوەیەکی خۆکار هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ژووەرەکە و شێوازەکانی بەکارهێنان بەمەبەستی باشترکردنی شێوازە جیاوازەکانی کارکردنی سپلیتەکە. بەپێی پلەی گەرمیی دڵخوازی خۆت، بەشێوەی خۆکار هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی گونجاوترین مۆدی کارکردن بۆئەوەی ژوورەکە لە باشترین دۆخدا بهێڵێتەوە.
* پێویستیی بە گرێدراوی Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
** داتا، ڕێکخستنە دڵخوازەکان و شێوازەکانی بەکاربردن هەڵدەگرێت بۆ پێشنیازکردنی بژاردەی باشتری بەکارهێنان.
بە ڕێژەی 73% ژاوەژاو و بەکاربردنی وزە کەمدەکاتەوە*
بەهێزکردنی Digital Inverter
هەموو ڕۆژێك پارە پاشەکەوتبکە بەهۆی تەکنەلۆژیای بەهێزکردنی Digital Inverter کە زۆر کارامەیە لە بەکارهێنانی وزە. پلەی گەرما لە ئاستی خوازراودا دەهێڵێتەوە بە بێ بەرزی و نزمیکردنی زۆر. هەروەها موگناتیسی نیۆدیمیەم (neodymium) و Twin Tube Muffler (دەنگبڕی دووانە بۆڕی) هەیە، لەبەرئەوە بە کارامەیی و هێمنیی کاردەکات و تەمەنی درێژترە. هەروەها بە ڕێژەی 73% بەکاربردنی وزە کەمدەکاتەوە*.
* لەسەر مۆدێلی AR09TXCAAWKNEU بە بەراورد بە AQ09TSLXEA کە مۆدێلێکی ئاسایی سامسۆنگە تاقیکراوەتەوە.
وا دیزاینکراوە کە خێراتر، فراوانتر و دوورتریش فێنکبکاتەوە
Fast Cooling (فێنککردنەوەی خێرا)
بە خێرایی ژوورەکان لە گۆشەوە بۆ گۆشە فێنکدەکاتەوە، واتا تۆ هەمیشە ئاسوودەیت. تەکنەلۆژیای بەهێزکردنی Digital Inverter بە ڕێژەی 43% خێراتر هەواکە فێنکدەکاتەوە*. هەروەها دیزاینە پێشکەوتووەکەی، پانکەیەکی 15% گەورەتر، دەمێکی 18% فراوانتر و پەڕەی 31% فراوانتر لەخۆدەگرێت. بەوهۆیەوە هەوای سارد دوورتر و فراوانتر بڵاودەکرێتەوە**، کە دەگاتە تا 15 مەتر.
* لە سەر مۆدێلی AR12TXCAAWKEU بە بەراورد بە AQ12EASER کە مۆدێلێکی ئاسایی سامسۆنگە تاقیکراوەتەوە.
** لەسەر مۆدێلی AR24TXFCAWKNEU تاقیکراوەتەوە.
لە هەر کات و شوێنێکەوە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی بکە
SmartThings
لە هەر کات و شوێنێکەوە کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمیی ماڵەکەت بکە. بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی SmartThings*، تەنها بە پەنجە لێدانێک دەتوانی لەدوورەوە چاودێری و کۆنتڕۆڵی سپلیتەکەت بکەیت. یان هەرچیت دەوێ** بە سیستەمی ژیری دەسکرد (AI)* بڵێ و ئەو بۆت ئەنجامدەدات. تەنانەت پێشنیاری باشترین ڕێکخستنەکانیش دەکات.
* لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
** پاڵپشتیی Bixby Voice دەکات بە زمانەکانی ئینگلیزی (ئەمریکی، بەریتانی، هیندی)، چینی، کۆری، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، ئیسپانی، پورتوگالی
* لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
** پاڵپشتیی Bixby Voice دەکات بە زمانەکانی ئینگلیزی (ئەمریکی، بەریتانی، هیندی)، چینی، کۆری، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، ئیسپانی، پورتوگالی
بە ئاسانی خۆی پاکدەکاتە - خۆکارانە
Auto Clean (پاککردنەوەی خۆکار)
کاتێك سپلیتەکە کوژاوەتەوە، کارایی Auto Clean (پاککردنەوەی خۆکار) بە شێوەی خۆکار پانکەیەک بەکاردەخات بۆ لابردنی تۆز و شێ لە نێو ئاڵوگۆڕکەری گەرمییەکەیدا. لەبەرئەوە بە پاکی و وشکی دەمێنێتەوە، ئەمەش ڕێگریی لە گەشەکردنی بەکتریا و کۆپان دەکات.
بە ئاسانیی فیلتەری دژە-بەکتریا پاکدەکرێتەوە
فیلتەری Easy Filter Plus
بە هەوڵی کەمتر، سپلیتەکەت بەردەوامدەبێت لە کارکردنی کارامە. فیلتەری Easy Filter Plus لە دەرەوە و لە بەشی سەرەوەی سپلیتەکە دابینکراوە، لەبەرەئەوە بە ئاسانی لادەبرێت و پاکدەکرێتەوە. تۆڕە چڕەکەی، ئاڵوگۆڕکەری گەرمیی بە پاکی دەهێڵێتەوە و ڕووپۆشێکی دژە-بەکتریا یارمەتیدەرە لە پاراستنت دژی پیسکەرە مەترسیدارەکانی نێو هەوا*.
* لە تاقیگەی Korea (کۆریا)ـدا تاقیکراوەتەوە. داتاکە لەژێر بارودۆخی تایبەتی تاقیکردنەوەدا پێوراوە و ڕەنگە بەپێی بەکارهێنانی تاکەکەسی و هۆکارە ژینگەییەکاندا جیاوازبێت.
* لە تاقیگەی Korea (کۆریا)ـدا تاقیکراوەتەوە. داتاکە لەژێر بارودۆخی تایبەتی تاقیکردنەوەدا پێوراوە و ڕەنگە بەپێی بەکارهێنانی تاکەکەسی و هۆکارە ژینگەییەکاندا جیاوازبێت.
کارایی باشتری ئاڵوگۆڕکەری گەرمیی
™DuraFin
بە بەکارهێنانی DuraFin، کارامەیی و کارایی ئاڵوگۆڕکەری گەرمیی باشتربکە. بە ماددەیەکی زۆر چڕتر درووستکراوە و دیزاینەکەی ئەستوورترە. ڕووپۆشە گەشەپێدراوەکەشی زیاتر بەرگری دژی ژەنگ هەڵهێنان دەکات. بەوشێوەیە لە تاقیکردنەوەی Sea Water Acetic Acid Test (SWAAT) (ترشی ئەسیتیکی ئاوی دەریا) بۆ ماوەی 100 ڕۆژ* دەردەچێت.
* لەسەر بنەمای بەراوردکردنی مۆدێلی AR13TYHYBWKNST بە مۆدێلی ئاسایی AR18JRFNFWKـی سامسۆنگ.
* لەسەر بنەمای بەراوردکردنی مۆدێلی AR13TYHYBWKNST بە مۆدێلی ئاسایی AR18JRFNFWKـی سامسۆنگ.
ڕێگریی لە ژەنگ هەڵهێنان دەکات بۆ فێنککردنەوەی درێژخایەن
DuraFin™ Plus
بێخەمبە، بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر فێنکت دەکاتەوە. DuraFin™ Plus لە مادەی دژە-ژەنگ هەڵهێنان درووستکراوە بۆئەوەی ڕێگری لە داخورانی کۆندێنسەر(چڕکەرەوە) بکات، ئەمەش یارمەتیدەرە لە هێشتنەوەی کارایی ئاڵوگۆڕکەری گەرمیی لە ئاستێکی باڵادا. بەرگرییە نایابەکەی دژی ژەنگ هەڵهێنان بە تاقیکردنەوەی Salt Spray Test (SST) بۆ ماوەی 480 کاتژمێر سەلمێندراوە.
* لەسەر مۆدێلی AR12TXFCAWKNEU تاقیکراوەتەوە.
* لەسەر مۆدێلی AR12TXFCAWKNEU تاقیکراوەتەوە.
خۆڕاگر و پتەو لە دۆخە سەختەکاندا
Triple Protector Plus (پارێزەری سیانیی پلەس)
چێژ لە کارایی تەمەن-درێژ لە ژینگە سەختەکاندا وەربگرە. تەکنەلۆژیای Triple Protector Plus (پارێزەری سیانیی پلەس) ڕێگریدەکات لە تێکچونی ئامێرەکە لە کاتی بەرزبوونەوەی وزە و بەرزی و نزمیی تەزووی کارەبادا. هەروەها ڕووپۆشە دژە-ژەنگەکەی کۆندێنسەر(چڕکەرەوە) و کابینەکەی لە بارودۆخی سەختدا دەپارێزێت.
ماددەی ساردکەرەوەی ژینگەدۆست
ماددەی ساردکەرەوەی R32
هەسارەکەمان بپارێزە بە کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا. سپلیتەکە ماددەی ساردکەرەوەی R32ـی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت، کە یارمەتی پاراستنی چینی ئۆزۆن دەدات و بە بەراورد بە ماددە ساردکەرەوە ئاساییەکانی وەك R22 و R410A کاریگەریی کەمتری لەسەر گەرمبوونی ژینگە هەیە. لەبەرئەوە زۆر زیاتر دۆستی ژینگەیە*.
* لەسەر ماددەی ساردکەرەوەی R32 بە بەراورد بە ماددە ساردکەرەوە ئاساییەکانی سامسۆنگ، R410A و R22، تاقیکراوەتەوە.
* لەسەر ماددەی ساردکەرەوەی R32 بە بەراورد بە ماددە ساردکەرەوە ئاساییەکانی سامسۆنگ، R410A و R22، تاقیکراوەتەوە.
کاریگەرانە فێنکدەکاتەوە، پارە و وزەش پاشەکەوتدەکات
مۆدی ECO
وزە پاشەکەوتبکە، بەڵام هەر بە فێنکی بمێنەوە. مۆدی ECO بە بەراورد بە مۆدی Normal، توانایەکی کەمتری کۆمپرێسەرەکە بەکاردەبات، ئەمەش بەکارهێنانی وزە کەمدەکاتەوە*. کاتێك هەوای دەرەوە زۆر گەرم نییە، بەشێوەیەکی کارامەتر فێنکتدەکاتەوە، یانیش لە هەرکاتێکدا وزە و پارە پاشەکەوتبکەیت، بۆئەوەی نیگەرانی پارەی کارەبا نەبیت.
* لەسەر AR07T9170HA3 تاقیکراوەتەوە بە بەراورد بە مۆدێلە ئاساییەکانی سامسۆنگ، لەڕێگای پێوانی کۆی بەکارهێنانی وزە لە مۆدی Fast Cooling (فێنککردنەوەی خێرا) بە بەراورد بە مۆدی ECO،.
* لەسەر AR07T9170HA3 تاقیکراوەتەوە بە بەراورد بە مۆدێلە ئاساییەکانی سامسۆنگ، لەڕێگای پێوانی کۆی بەکارهێنانی وزە لە مۆدی Fast Cooling (فێنککردنەوەی خێرا) بە بەراورد بە مۆدی ECO،.
خەوێکی خۆشتر بە درێژایی شەو
Good Sleep (خەوی خۆش)
مۆدی Good Sleep (خەوی خۆش) ژینگەی گونجاو بۆ خەوی خۆشی شەوانە دەستەبەردەکات. کۆنتڕۆڵی پلەی گەرما دەکات، بە ئاسوودەیی دەتهێڵێتەوە، بۆئەوەی ئاسانتر خەوت لێبکەوێت، خەوت قووڵبێت و بە هەستێکی سازگارەوە خەبەرتبێتەوە.
خاسییەتەکان
-
قەبارە (فینک کەرەوە, Btu/hr) 22000
-
قەبارە (فێنک کەرەوە, kW) 6.45
-
EER (فێنک کەرەوە, W/W) 3.21
-
تێکڕای قەبارەی گشتی (دەرەکی, WxHxD, ㎜*㎜*㎜) 310*638*880
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە